ناس کورد-
حکومەتى ئەردەن ڕایگەیاند، شازادە حەمزە و گروپێکى دەورووبەرى بەهەوڵى ئەنجامدانى کودەتا دەستگیرکراون و ڕەوانەى دادگاى ئاسایشى وڵات دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەیمەن سەفدى جێگرى سەرۆک وەزیرانى ئەردەن (4ى نیسانى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، شازادە حەمزە و چەند کەسێکى تر بەهەوڵى پیلانگێڕى لەدژى شانشینى ئەو وڵاتە تێوە گلاون و دەیاندەن بەدادگا.
وتیشى، کۆنترۆڵى جموجۆڵەکانى ئەوانە کراوە کە ویستویانە پلانەکانیان جێبەجێ بکەن و ئەو گروپەش پەیوەندییان بە باسم عوزەڵاوە هەیە کە لە دەرەوە دەجوڵێنرێن.
باسى لەوەش کرد، شازادە حەمزە داواکارییەکانى بۆ مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە زیان بەئاسایشى ئەردەن دەگەیەنن پشتگوێ خستووە و بەهاندان تێوە گلاوە.
جێگرى سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستووەتەڕوو، گوێ لەپەیوەندییەکانى باسم عوزەڵا و حەسەن بن زاید و شازادە حەمزە گیراوە و هەروەها بەڵگەى پەیوەندیکردن لەگەڵ چەند کەسایەتیەکى ترى بیانیدا لەگەڵ هاوسەرى شازادە حەمزە بەردەستخراوە و هەوڵى دابینکردنى فڕۆکەیەکى تایبەتى بۆ دراوە بەمەبەستى هەڵهاتنى بۆ دەرەوەى ئەردەن و نزیکەکانى شازادە حەمزەش دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە لەلایەن شازادە حەمزە زڕبراى شا عەبدوڵاى دووەمى ئەردەنەوە پلانى ئەنجامدانى کودەتاى سەربازى دژى شاى ئەو وڵاتە داڕێژراوە و بەو هۆیەشەوە دەستگیرکراوە و لەکاردانەوەیەکیشدا شازادە حەمزە لەسەر وردەکارییەکانى ئەو دەنگۆیانە گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە هەوڵى کودەتاى دابێت.