گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ سەگێک مایکی پەیامنێرێک دەڕفێنێت و ئەویش بەدوایدا ڕا دەکات

2021.04.04 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ سەگێک مایکی پەیامنێرێک دەڕفێنێت و ئەویش بەدوایدا ڕا دەکات

ناس کورد-
کچە پەیامنێریکی کەناڵێکی ڕوسی لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا توشی حاڵەتێکی سەیرو چاوەڕواننەکراو بوویەوە کاتێک لەناکاودا سه‌گێك مایکەکەى ده‌ستی ڕفاند، ئەوەیش به‌دوایدا ڕای کردبۆئەوەى لێبسێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نادیجدا سیریزكینا، په‌یامنێری كه‌ناڵی "MIR 24"ی ڕوسی سەرقاڵی ڕووماڵکردنی هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا بوو بۆ کەناڵەکەی، لە ناکاودا سه‌گێك مایكرۆفۆنەکی ده‌ستی ڕفاند.


لەكۆتایی په‌خشه‌كه‌دا سیریزکینا، دوای ئەوەی مایکەکەی لە سەگەکە وەرگرتووەتەوە دەڵێت، "پێدەچێت ڕه‌نگاوڕه‌نگی مایكه‌كه‌ سه‌رنجی سه‌گه‌كه‌ی ڕاكێشا بێت، سەگەکە ناوی (مارتن)ە، سه‌گێكی باش و جوانە، بۆیە بڕیارمداوە چەند ڕۆژێکی تر سه‌ردانی بکەمەوە".


ئەو دەمەی په‌یامنێره‌كه‌ به‌دوای سه‌گه‌كه‌دا ڕای ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌، کەناڵەکە پەخشی خۆی ڕانەگرتووە و بەردەوام بووە.