ناس کورد-
دوای بڕینی مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی سیاسی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان ڕایگەیاند، ئەم مانگە، مینحە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە خەرج دەكرێت كە موچەی دیکەیان نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ژیان تاهیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان، بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی و دوای تەواوبوونی وادەی یاسایی، حكومەت مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی سیاسی راگرت، چونكە بە گوێرەی یاسا دوای 10 ساڵ مینحەكە كۆتایی دێت، بەڵام ئەوانەی هیچ موچەیەكیان نییە، نایانگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووەم "پێداچوونەوەی تەواو بە مەلەفی ئەو پێنج هەزار زیندانییەی مینحەیان راگیرابوو، كراوە و دوای پشتڕاستبوونی، بڕیار دراوە ئەم مانگە مینحەی 900 زیندانیی سیاسی خەرج بكرێت، چونكە هیچ موچەیەكی دیكەیان نییە جگە لەو مینحەیە، پێداچوونەكەش لە كۆی پڕۆسەكە بووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "2600 زیندانیی سیاسیی دیكە مەلەفەكانیان پێداچوونەوەی بۆ كراوە و كێشەی تێدا نییە، تەنیا موچەیان هەیە و پێشتریش مینحەیان پێ دراوە، ئەوانەش سەرپشك كران یان لە مینحەكە سوودمەند دەبن، یان موچە، كە لە نێوان ئەو دووەدا، یەكێك هەڵدەبژێرن".