گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت و نرخەکەشی دیاریکرا

2021.04.04 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت و نرخەکەشی دیاریکرا

ناس کورد-

نرخی مانگێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئازار لەنێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ حەوت هەزار و 500 دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان (یەکشەممە 4ی نیسانی 2021) ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی ‌به (37.75) فلس بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) کاتژمێرە به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره‌ و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌‌ جیاواز ده‌بێت.

 

ئەوەش هاتووە، "خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له ‌خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان نامێنێت و له کاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات 4:30 خولەکی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) خولەک كاریان پێبكرێت.