گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم لەبارەى هاتنی شەپۆلێکی گازی ژەهراوی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.04 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ڕبەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومولەرزەزانیی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی دەربارەی دەنگۆی نزیككەوتنەوەی شەپۆلی گەورەی گازی ژەهراویی دووانۆكسیدی گۆگرد (SO2) لە ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەشناسیی هەرێم لە ڤیدیۆیەکدا (یەکشەممە 4ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو شەپۆلە گازەی کە باسی دەکرێت گازی گڕکانەکانە و تاڕادەیەک مەترسی بۆسەر مرۆڤ هەیە." 

 

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەر لەگەڵ گازەکادا باران ببارێت ئەوا مەترسییەکەی زیاتر دەبێت و دەبێتەهۆی ئەوەی دڵۆپەکانی باران ببنە ترشەڵۆک و زیان بە مرۆڤ و ڕووەک و کشتوکاڵ بگەیەنن."