گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گازی ژەهراوی

ڕوونکردنەوەی فەرمی لەبارەى مەترسی ئەو گازە ژەهراوییەی بەرەو ئاسمانی عێراق دێت

2021.04.04 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەی فەرمی لەبارەى مەترسی ئەو گازە ژەهراوییەی بەرەو ئاسمانی عێراق دێت

ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی جەخت دەکاتەوە کە ئەو شەپۆلە گازە شەهراوییەی بەرەو ئاسمانی عێراق دێت زۆر نامێنێتەوە و پەیمانگای جیۆلۆجی و بۆشاییەکانی ئاسمانییش دەڵێت، چڕییەکەى زۆر نییە ئەگەر نا هۆشداری دەدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

واسق سەلامی، کەشناسی دیاریی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی نیسانی 2021) لەبارەی گەیشتنی شەپۆلی گازی دووەم ئۆکسیدی کبریت بۆ ئاسمانی عێراق بەهۆی هەڵکردنی گڕکانێک لە دوورگەی "سەقلییە" لە ئیتالیا دەڵێت، "شەپۆلی گازەکە لە چینەکانی سەرەوەی کەش دەمێنێتەوە، چڕەییەکەشی زۆر کەم دەبێت".
وتیشی، "گازەکە زوو بە کەشوهەوای عێراقدا تێدەپەرێت و زۆر نامێنێتەوە".

 

هاوکات عەباس سەعد، شارەزای لە پەیمانگای جیۆلۆجی و بۆشاییەکانی ئاسمانی لە عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو گازە مەترسی هەیە، بەڵام نەک وەک ئەوەی کە شرۆڤەی بۆکراوە، پێویستی بەهیچ ترسێک نییە، چونکە لە کاتی گەیشتنی بۆ عێراق زۆر لاواز دەبێت، هاوکات لە چینە بەرزەکانی ئاسمانیش دەمێنێتەوە".

 

سەعد وتیشی، "چڕیی گازەکە زۆر نییە، ئەگەرنا ئەگەر ڕێکخراوەکانی کەشناسی هۆشداری بەپەلەیان دەردەکرد بۆ ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە بە هەوردا تێدەپەڕن".

 

دوێنێ سادق عەتیە، کەشناسی دیاریی عێراقیی ئاشکرای کرد، بەپێی نەخشە کەشناسییەکان شەپۆلێکى گەورەى غازى دووەم ئۆکسیدى کبریت (So2) بەرەو ناوچەکانی شام دێت، دواتریش بەرەو عێراق و تورکیا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو گازە گڕکانێک لە دورگەى سەقلییە "Sicily" ئیتاڵیا هەڵیداوەتە دەرەوە کە شەوی هەینی بۆ جارى حەوتەم ئەو گڕکانە چالاک بووە، گازەکە لەماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوودا بە ئاسمانى عێراقدا تێپەڕ دەبێت.

 

ئەو شارەزا کەشناسییە جەختی لەوەشکردووەتەوە، گازی دووەم ئۆکسیدى کبریت ژەهراوییە ئەگەر لە هەوادا زیاد بکات، بێ ڕەنگە و بۆنێکى تیژى هەیە، بەشیوەیەکى سروشتى لە چالاکى گڕکانییەوە دروست دەبێت، ئەویش لە ئەنجامى شیبونەوەى مادە ئۆرگانییەکان، هەروەها لە ڕێگەى سوتانى کبریتیشەوە دروست دەبێت.

 

کاتێک مرۆڤ ئەوگازە هەڵدەمژێت کاریگەرى لەسەر لوت و چاو هەیە، هەروەها لە دڵۆپى ئاودا دەتوێتەوە و ئەگەر باران ببارێت ئەوا دەبێتە بارانێکى ترشى زیانبەخش.



هاوکات ڕۆژ حەسەن، کیمیازان لە هەرێمی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو شەپۆلە ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه‌ له ‌چڕیه‌كی زۆردا، ئه‌وا مه‌ترسی دروستده‌كات."

 

دەشڵێت، "به‌ڵام شەپۆلەکە جێگیر نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕۆیشتن."

 

ڕۆژ حەسەن باسی لەوەشکردووە کە "له‌ چڕی زۆردا گازی دوانه‌ ئۆكسیدی گۆگرد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ژه‌هراوییه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ عێراق جێگیر نابێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت."


باسی لەوەشکردووە کە "گازی دوانه‌ئۆكسیدی گۆگرد ڕۆژانه‌ له‌ ئاسمانی عێراقدا بونی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی كه‌متر، هۆكاری سه‌ره‌كی گازه‌كه‌ش ئه‌و چالاكیانه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن له‌وانه‌ش، سوتاندنی سوته‌مه‌نی له‌ ده‌رهێنانی نه‌وت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل."