ناس کورد-
دوای ئاشکرابوون و شکستهێنانی هەوڵێکی کودەتا لە ئەردەن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانی لە شا عەبدوڵای دووەم دەکەن و ئاسایشی ئەردەن ئاسایشی عێراقە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ شانشینی ئەردەن بە سەرۆکایەتی شا عەبدوڵای دووەم دووپاتدەکاتەوە و پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەردەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "چاوەڕوانی پێشکەوتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی زیاتر دەکەین و گەلی ئەردەن شایەنی سەرکردایەتییەکی بەهێزە."
وەزارەتی دەرەوەی جەختیشیکردووەتەوە، "جەختدەکەینەوە ئاسایش و سەقامگیری ئەردەن، ئاسایش و سەقامگیری عێڕاقە."
درەنگای شەوی ڕابردوو، میدیاکانی ئەو ئەردەن ئاشکرابوون و شکستهێنان هەوڵێکی کودەتایان لە وڵاتەکە ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەشکرد، زیاتر لە 20 کەس بەوهۆیەوە دەستگیرکراون