گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکی هەیە

دوای چوار ساڵ لە نەخۆشییەکەی دیار ڕەحمان دەگەیەنرێتە ئەمەریکا

2021.04.04 - 08:27
App store icon Play store icon Play store icon
دوای چوار ساڵ لە نەخۆشییەکەی دیار ڕەحمان دەگەیەنرێتە ئەمەریکا

ناس کورد-

دیار ڕەحمانی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دوای چوار ساڵ، بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی دەگەیەنرێتە ئەمەریکا و داوای نزای خێر لە هاووڵاتیان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دیار ڕەحمان، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر درەنگانی شەوی (3/4ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "بەناوی خودای گەورە و بەخشندە، دوای نەخۆشکەوتنم بۆ ماوەی چوارساڵ، بە وەرگرتنی کۆمەڵێک چارەسەر لە چەندین وڵات، بەڵام تەندروستیم ھەر وەک خۆیەتی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمشەو پشتیوان بەخودا گەشت دەکەم بۆ شاری (ئەریزۆنە) لە ویلایەتە یەکگرتووەتەکانی ئەمەریکا بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشیەکەم."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھیوام بەخودای گەورە و چارەسەرەکان زۆرە، بۆیە داوای دوعای خێرتان لێدەکەم."