گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی گەورەى غازى ژەهراوى ڕوو لە عێراق دەکات

2021.04.03 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەورەى غازى ژەهراوى ڕوو لە عێراق دەکات

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى ئاشکرایدەکات، شەپۆلێکی گەورەى غازى دووەم ئوکسیدى کبریت بەرەو عێراق دێت، کە بەهۆى گرکانێکەوە لە ئیتاڵیا دروست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتیە، شارەزاى دیارى کەشناسى عێراقى (3ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، بەپێى نەخشەکانى کەشناسى شەپۆلێکى گەورەى غازى دووەم ئۆکسیدى کبریت So2 بەرەو وڵاتى شام دێت، دواتریش بەرەو عێراق و تورکیا.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو غازە گڕکانێک لە دورگەى سەقلیە "Sicily" ئیتاڵیا هەڵیداوەتە دەرەوە، کە شەوى ڕابردوو بۆ جارى حەوتەم ئەو گڕکانە چالاک بووە، ئەو غازە لەماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوودا بە ئاسمانى عێراقدا تێپەڕ دەبێت.

 

ئەو شارەزا کەشناسییە جەختیلەوەشکردووەتەوە، غازى دووەم ئۆکسیدى کبریت ژەهراوییە ئەگەر لە هەوادا زیاد بکات، بێ ڕەنگە و بۆنێکى تیژى هەیە، بەشیوەیەکى سروشتى لە چالاکى گڕکانییەوە دروست دەبێت، ئەویش لە ئەنجامى شیبونەوەى مادە ئۆرگانییەکان، هەروەها لە ڕێگەى سوتانى کبریتیشەوە دروست دەبێت.

 

کاتێک مرۆڤ ئەو غازە هەڵدەمژێت کاریگەرى لەسەر لوت و چاو هەیە، هەروەها لە دڵۆپى ئاودا دەتوێتەوە و ئەگەر باران ببارێت ئەوا دەبێتە بارانێکى ترشى زیانبەخش.