گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیادکردنەوەی دەوام

نوسراوی فەرمی؛ دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتێک کرایە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا

2021.04.03 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوی فەرمی؛ دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتێک کرایە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا

ناس کورد-

لە فەرمانێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە لە دوو ڕۆژەوە بکاتە چوار ڕۆژ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی گەنجینەی دووی سلێمانی سەربە وەزارەتی دارایی کە لە ڕێکەوتی (30ی ئازاری 2021) دەرچووە، تیایدا هاتووە، "لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ئاگاداری کردین کە دەوامی فەرمانبەران دەبێت بە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا."

 

ئەوەش هاتووە، "ئەم گشتاندنە لە ڕێکەوتی 4ی 4ی 2021 جێبەجێدەکرێت."

 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "ناس کورد"ی وت، "بڕیارەکە لە وەزارەتەوە دەرچووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی دارایی دەگرێتەوە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەر فەرمانبەرێک لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ دەوامی دەکرد.