گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێكی یەكگرتوو بۆ كونسوڵخانەی ئەمەریكا: هاوڕەگەزخوازەكان زیان لە رۆڵتان دەدات

2021.04.03 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی یەكگرتوو بۆ كونسوڵخانەی ئەمەریكا: هاوڕەگەزخوازەكان زیان لە رۆڵتان دەدات

 ناس کورد-

ئەبوبەکر کاروانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی هەڵوێستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڕەگەزخوازەكان زیان لە رۆڵتان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروانی کە پێشتر لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێم وەزیری هەرێم بووە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند لەژێر ناونیشانی "بۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا" ڕایگەیاند، "لێدوانتان دەربارەی ڕەگەزخوازەکان، لەپەراوێزی کۆمێننتان لەسەر ھەڵمەتێکی ئاسایشی سلێمانی، زیان بە ڕۆڵتان لەئایندەی ھەرێمدا، لەڕوی پەرەدان بەدیمکراسی، دەگەیەنێت، گەر بەگوێرەی بەرنامەی ئاشکراکراوی ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی، مەبەستان بێت، لە پەرەدان بەفەرھەنگی دیموکراسیخواز یدا بەشداری کاریگەرتر بکەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەرکی دیموکراتخوازە موحافیزەکارەکانی ھەرێمیش ھێندەی تر قورس دەکەن، کەدەخوازن لیبرالیزمی سیاسی، واتە دیموکراسی وپارێزگاریی کۆمەڵایەتی بەیەکەوە کۆبکەنەوە، بەوەش ئەو ترسە بڕەوێننەوە، کە دیموکراسی یەکسان دەکات بەدەستھەڵگرتن لەناسنامەی دینی وکۆمەڵایەتی گەلانی ناوچەکە. لەکاتێکداجەوھەری دەستورگەرایی لیبراڵی و دیموکراسی، بەعەقڵانیکردنی ژیانی سیاسی وسنوردارکردنی دەسەڵاتداران وحوکمکردنیانە بەگوێرەی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی وسیاسی، کە گەل دەکەنە سەرچاوەی ڕەوایەتی سیاسی و دەسەڵات وکۆمەڵێ مافی خوایی چەسپاو، بەوجۆرەی لەپێشەکی دەستوری ئەمەریکادا ئاماژەیان پێکراوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دیموکراسی ڕستێ بەھاو دەستە بەریە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەك بەگوێرەی خواستی خۆی ژیانی ئاراستە بکات، تێکەڵکردنی بەھەندێ فۆرم لەئازادی کەدەرھاویشتەی ھەندێ تیۆری ترو فۆرمە توندرەوەکەی لیبرالیزمی کۆمەڵایەتییە و لەخودی خۆرئاوادا ڕەخنەگری زۆری ھەیە، دەچێتە خزمەت بیرکردنەوەو ھێزو ئایدۆلۆژیا نادیموکراتیەکانەوە، دیموکراسیش، ھەندێك قوڵایی کلتوری وجەماوەری لەدەست دەدات، کەبێ ئەوان ئاسان نییە ببێت بەبەشێك لەفەرھەنگ و شێوە ژیانی باوە کە زیندوێتی ئاینی و کلتوری کۆمەڵایەتی ڕۆڵی سەرەکیان لەداڕشتنیدا ھەیە."

 

ئەبوبەکر کاروانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارین لەداھاتوودا لەلێدوان وھەڵوێستەکانتاندا ڕەچاوی ئەم ڕاستیە کۆمەڵناسی وواقیعیانە بکەن، دەنا وێنای سەدپەرشتیار(وصي) تان لێ دەگیرێت کە تێگەیشتنی تایبەتیتان لەشێوەی فەرمان بەسەر دەورو بەردا دەخوێننەوە، ئەوەش وەك وتمان لەگەڵ ئەرکی پەرەدان بەدیموکراسیدا ناکۆکە، کە دەوڵەتی ئەمەریکا وەك بەشێ لە دیاریکە رەکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی ڕایگەیاندووە."

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان دەستپێکرد و دواتر ئاسایشی سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند، هەڵمەتەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بووە کە کاری لەشفرۆشی دەکەن.

 

ئەمڕۆ شەممە-ش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە، "بە نیگەرانیەوە چاودێری ڕووداوەکانی سلێمانی کە وادەردەکەوێت بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی کۆمەڵگەی LGBTI (هاوڕەگەزخوازان)."