ناس کورد-
بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لەبارەی کردنەوەی بازاڕێک کە بە نرخی کۆ خۆراک بە هاووڵاتیان بفرۆشێت ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پڕۆژەکە تائێستا تەنها بۆ هەولێرە و ئەگەر لە هەولێر جێبەجێکرا هەوڵدەدەن بیبەنە شارەکانی دیکەش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی (شەممە 3ی نیسانی 2021) بە "ناس کوردی ڕاگەیاند، " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو بازرگان هاتنە لامان بۆ ئەوەی بازاڕێک لە شاری هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان بکەنەوە و بە نرخی کۆ خۆراک بە هاووڵاتیان بفرۆشن."
وتیشی، "ئێمە پێشوازیمان لە پڕۆژەکە کرد و دوو شوێنمان لەشاری هەولێر بۆ ئەو دوو بازرگانە دیاریکرد کە بازاڕەکەی تێدا بکەنەوە، لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین و پێدەچێت سبەینێ یاخود دووسبەی سەردانمان بکەنەوە کە ئایا بە شوێنەکە ڕازین یاخود نا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "تائیستا دیارنییە کە پڕۆژەکە سەردەگرێت یاخود نا، بەڵام ئەگەر توانیمان پڕۆژەکە لە هەولێر بکەین ئەوا هەوڵدەدەین لە سلێمانی و دهۆکیش هەمان کار بکەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکان سودمەند بن و بە نرخی هەرزان خۆراک بکڕن."