ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لەشاری کەرکوک باوکێک منداڵەکەی سوتاند و هەڵهات، پۆلیسیش دەڵێت، هاوسەرەکەی سکاڵای لەسەر تۆمارکردوو و بەشوێنیدا دەگەڕێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عامرنوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ( 3ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند،"بەتۆمەتی سوتاندنی دەست و پێی منداڵەکەی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ باوکێک دەرچووە، باوکەکە تائێستا هەڵهاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت".
وتیشی، "منداڵەکە تەمەنی چوارساڵە و بەسوکی چەند پەنجەیەکی پێی و دەستی سوتاوە، لەئێستادا دۆخی تەندروستیی باشە و دوای وەرگرتنی چارەسەرگەڕاوەتەوە ماڵەوە".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی وت، "باوکەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە دایکی منداڵەکەیە سکاڵای لەسەرتۆمارکراوە، خێزانەکەشی لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی گەڕەکی غەرناتەی شاری کەرکوکن".