گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەمە تاکە ڕێگایە’’

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی حکومەت دەکات

2021.04.03 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی حکومەت دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوادەکات حکومەتی هەرێم و عێراق پەلە بکەن لە گەیاندنی ڤاکسین بە هاووڵاتیان، چونکە تاکە ڕێگەی سەرکەوتنە بەسەر کۆرۆنادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 3ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی و سەرجەم پارێزگاکان ڕوو لە زیادبوونە و پلانمان هەیە تەختی نەخۆشانی کۆرۆنا زیاد بکەین."

 

وتیشی، "سەبارەت بە ڤاکیسن، تائێستا دوو جۆر ڤاکسین هاتوونەتە هەرێم و ئەوەی پشکی سلێمانی بووە سەرجەمیمان دابەشکردووە بەسەر هاووڵاتیاندا و چاوەڕێی بەشێکی دیکە دەکەین کە لە عێراقەوە پێمان بگات."

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێڕاق دەکەین پەلە بکەن لە گەیاندنی ڤاکیسن، چونکە ڤاکسین تاکە ڕێگەی سەرکەوتنە بەسەر کۆرۆنادا."

 

باسی لەوەشکرد، "هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و لەئێستادا ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەشێوەیەکی باش جێبەجێدەکرێت."