ناس کورد-
سەرۆکى ئەرژەنتین کە پێشتر ڤاکسینى دژە کۆرۆناى ڕووسى بەکارهێنا ڕایدەگەیەنێت، بەپێى پشکنینەکانى شەوى هەینى دەرکەوتووە دووچارى ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەلبێرتۆ فیرناندۆ سەرۆکى ئەرژەنتین لە توێتێکیدا (3ى نیسانى 2021) رایگەیاندووە، دواى ئەوەى شەوى هەینى تاى بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە پلەى 37,3 و سەرئێشەى هەبووە، دواتر پشکنینى کۆرۆنای بۆ کراوە و ئەنجامەکەى پۆزەتیڤ بووە.
Quería contarles que al terminar el día de hoy, luego de presentar un registro de fiebre de 37.3 y un leve dolor de cabeza, me realice un test de antígeno cuyo resultado fue positivo.
— Alberto Fernández (@alferdez) April 3, 2021
دواى بەدواى ئەو ئەنجامەش، سەرۆکى ئەرژەنتین خۆى کەرەنتینە کردووە و باسى لەوەش کردووە، لەئێستادا لە دۆخێکى تەندروستى باشدایە و ئومێدى ئەوە دەکات یادى لەدایکبوونەکەى لەو دۆخە دەربچێت بەڵام ورەیى زۆر بەرزە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە 21ى مانگى کانوونى دووەم و 11ى مانگى شوباتى ئەمساڵ، سەرۆکى ئەژرەنتین دوو ژەمە ڤاکسینى دژە کۆرۆناى سپۆتنیکی ڕووسى وەرگرت.
پێشتر و لە 20ی ئازاری 2021، عیمران خان بە هەمان شێوە دوای دوو ڕۆژ وەرگرتنی ڤاکسینی سینۆفامی چینی توشی کۆرۆنا بوویەوە و دواتر تێیپەراند.