ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەدوای نیوە شەو ئاسمانى زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا و بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان لە کاتەکانى بەیانى زوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ ئاسمانى زۆربەى ناوچە شاخاویە کانى ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران و ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژهەڵات هەیە."
باسی لەوەشکردووە کە "پلەکانى گەرما کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکات".