ناس کورد-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەوڵ هەبوو بۆئەوەى حكومه‌تی هه‌رێم و قهوارهکەى بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌ن لە بەغدا و قبوڵکردنی موچه‌ی زه‌لیلی، بەڵام "به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، "په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا له بودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو و شایانی ڕێز و ستایشن."
باسی لەوەشکردووە، "شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له دوای ئۆكتۆبه‌ری 2017 هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆك بوونی خهونهكان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به قبوڵكردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوریه‌كان."
فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، "به‌ڵام جارێكی تر به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له قۆناغه‌كانی دانوستاندن له‌م باره‌یه‌وه بووه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به شكۆوه مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه بووه زامنی پاراستنی مافه ده‌ستوریه‌كانمان."
سوپاسی "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رزده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه دژ به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه."