گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکی بەریتانی وا دەڵێت

کۆرۆنا دەبێتە ’’پەتایەکی وەرزی و ساڵانە هەزاران کەس دەکوژێت’’

2021.04.02 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا دەبێتە ’’پەتایەکی وەرزی و ساڵانە هەزاران کەس دەکوژێت’’

ناس کورد-

زانايەكى بەريتانى دەڵێت، پەتاى كۆرۆنا لە داهاتوودا كۆتايى نايەت و دەبێتە پەتايەكى وەرزى و ساڵانە هەزارەها كەس دەكوژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پرۆفيسۆر كريس ويتی، زاناى پەتاكان لە بەريتانيا (2ى نيسانى 2021) لە ميانەى ديدارێكى زانستى كە کۆمەڵەى شاهانە بۆ پزيشكى سازى كردبوو ئاماژەى بەوەداوە، لە داهاتوودا پەتاى كۆرۆناش وەك ئەنفلۆنزاى وەرزيى چارەسەرى بۆ دەكرێت و دەبێتە پەتايەكى وەرزى و خەڵك تووش دەكات.

 

ڕوونيشيكردووەتەوە، لەماوەى دوو ساڵدا ڤاكسينەكان لەسەر ئاستێكى فراوان بەردەست دەبن، "بەڵام ئەوەش واتاى ئەوە نييە كە چيتر هۆشيار نەبين، پەتاكە دەبێتە وەرزى و نابێتە بەشێك لە مێژوو، ساڵانە تەنها لە بەريتانيا 20 بۆ 25 هەزار كەس دەكوژێت لە خراپترين حاڵەتدا."

 

ئەو زانا بەريتانيە لەبەشێكى ترى قسەكانيدا وتويەتى، كۆرۆنا ئەنفلۆنزا نييە و نەخۆشيەكى جياوازە، نەخۆشيەكى وەرزيى مەترسيدارە كە ساڵانە هەزارەها كەس دەكوژێت.

 

لەسەرەتاى دەركەوتنى پەتاى كۆرۆنا لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019ەوە تائێستا زياتر لە 130 مليۆن كەس توشبوون و نزيكەى سێ مليۆن كەسيش بەهۆيەوە گيانيان لەدەستداوە، لەئێستاشدا چەندين ڤاكسين بە جيهاندا بڵاوبونەتەوە و وڵاتان بەردەوامن لە دابەشكردنيان.