گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەرێم لەسەر ’’کاریگەرى مەترسیدار’’ى ڤاکسین رونکردنەوە دەدات

2021.04.02 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم لەسەر ’’کاریگەرى مەترسیدار’’ى ڤاکسین رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینانەی کۆرۆنا کە لە هەرێم بەکارهێنراون هیچ کاریگەرییەکی خراپیان نەبووەو بەکارهێنانی ڤاکسینەکان بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەویزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (2ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی مەترسیدار بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دوو جۆرەی ڤاکسین کە بەکارهێنراوە (ڤاکسینی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینکای بەریتانی) دروست نەبووەو هیچ کاریگەرییەکی خراپی نەبووە لەسەر ئەوانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەوەی دەڵێن ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی  مەینی خوێن دروست دەکات زۆر کەمە و لە یەک ملیۆن ڕەنگە یەک حاڵەت هەبووبێت، بەڵام ڤاکسینەکە لە هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەبووەو لەلایەن ڕێکخراوی WHO پەسەند کراوەو بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی.

 

حەوێزى ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک ڤاکسینی دیکە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە داواکراوە دەگاتە عیراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکریت.

 

سەبارەت بە ماوەی بەرگری لەشی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن وتی "بەپێی کارگەکانی بەرهەمهێنان گۆڕانکاری هەیە و ڤاکسین هەیە بۆ شەش مانگە ڤاکسینیش هەیە ماوەی ساڵێک بەرگری دروستدەکات".