گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى مردنى دواى وەرگرتنى ڤاکسین لەئەمریکا راگەیەنرا

2021.04.02 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى مردنى دواى وەرگرتنى ڤاکسین لەئەمریکا راگەیەنرا

ناس کورد-

 

لەئەمریکا تا کۆتایی مانگى رابردوو لەکۆى ١٤٥ ملێون كەس کە ڤاكسینیان وەرگرتووە، زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەوتەى دامەزراوە تەندروستییەکان هیچیان بەهۆکارى وەرگرتنى ڤاکسین نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى سەنتەرى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییە گوزراوەکان لە ئەمریکا، تا رۆژى ٢٩ ئازارى رابردوو، ١٤٥ ملیۆن کەس ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان پێدراوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و ٥٠٩ کەسیان مردوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڤاکسین هۆکارى گیان لەدەستدانى ئەو کەسانە بووبێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، چەندین وڵات هەڵپەساردنى ڤاکسینیان راگرتووە، ئەوەش بەهۆى دەرکەوتنى کاریگەرى لەسەر تەندروستى ئەوانەى وەریان گرتووە بەتایبەتى جەڵتەى خوێن کە بووەتە هۆکارى گیان لەدەستدانى بەشێک لەو کەسانە.