گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕ یان دانوستان؟

شەڕە لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران بەردەوامى هەیە

2019.06.05 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕە لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران بەردەوامى هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەم هەفتەیەدا وتەی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران دەربارەی گرژییەکانی نێوانیان بەردەوامە و لە نوێترین لێدوانیدا ترەمپ ویستی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕی، بەڵام دەشڵێت، "هێرشکردنە سەر ئێران هەموو کات ئەگەرێکی کراوەیە". . لە دوای جوڵاندنی هێز لەلایەن ئەمریکاوە بەرەو دەریاکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕسات، ئەگەرچی چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕیوە، بەڵام بەردەوامیش هەڕەشەی هێرشکردنی بۆ سەر ئەو وڵاتە کردووە و بەرپرسانی ئێرانیش ئامادەی ڕێککەوتنن، بەڵام "نەک لەژێر فشاردا". . شەممەی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئێران ئامادەى دانوستانە ئەگەر واشنتن بەڕێزەوە مامەڵە بکات، بەڵام ڕەتى کردبوەوە ئێران لەژێر فشاردا بچێتە دانوستانەوە. . ڕۆژێک پاش وتەکانی ڕۆحانی، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات بەبێ مەرجى پێشوەختە، ئاماژەى بەوەش کرد، واشنتن دەیەوێت ببینێت کە ئێران وەک وڵاتێکى ئاسایی مامەڵە بکات. . هاوکات لە وەڵامی مایک پۆمپیۆدا، ڕۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2019 محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، تا ئەو “تیرۆرە ئابوریەى” لەسەریانە لانەبرێت دانیشتن ناکەن. . لەلایەکی دیکەوە لە نوێترین لێدواندا، عه‌لی خامنه‌یی، ڕابەری شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند: "ئەمریکا دەزانێت ئێران لە ڕووی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە هەڕەشە دروستبکات و خۆی سەقامگیربکات، لەبەرئەوە دەیەوێت ئێران لەو پڕۆگرامە بێبەش بکات، بەڵام سەرکەوتوو نابێت و ئێران دەستبەرداری پرۆگرامە موشەکییەکەی نابێت". . ئەمڕۆش چوارشەممە لە نوێترین لێدواندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وه‌كو خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به‌ په‌سه‌ند ده‌زانێت، لەبەرامبەردا وتیشی: " ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆسەر ئێران بەردەوام ئەگەرێکی کراوەیە". . .