گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم میکانیزمى رادەستکردنى نیوەى داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکانى بەبەغدا ئاشکراکرد

2021.04.02 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم میکانیزمى رادەستکردنى نیوەى داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکانى بەبەغدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نیوەى داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان دواى هەژمارکردنى لەو پشکە دادەشکێنرێت کە رەوانەى هەرێم دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی یاساى بودجەى عێراق، هەرێمى کوردستان لەبەرانبەر رادەستکردنى پشکەکەى لەبەغدا، دەبێت داهاتى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکانى وەکو گومرگ و باج رادەستى بەغدا بکات.

 

ساماڵ عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم ئەمڕۆ هەینى لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، رادەستکردنى داهاتەکە لەلایەن وەزارەتى دارایی هەرێمەوە دەبێت، چونکە داهاتەکان دەچنە خەزێنەکانى ئەو وەزارەتە.

 

وتیشى "مانگانە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان چەند بوو، لەو بڕە لە پشکى هەرێم دادەشکێنرێت، نەک ئەوەى پارەکە بەکاش رەوانەى بەغدا بکرێت".

 

تا ئێستا دیار نییە داهاتى گشتى گومرگ لە هەرێمى کوردستان بەدیاریکراوى چەندە، بەڵام بەوتەى بەرپرسانى هەرێم لەچەند مانگى رابردوودا و دواى هەڵگرتنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا داهاتەکە رووى لەبەرزبونەوە کردووە.