گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامى کازمى لەبارەى ’’هێرش بۆ سەر کۆشکى شاهانەى سعودیە لە عێراقەوە ’’ ئاشکراکرا

2021.04.02 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامى کازمى لەبارەى ’’هێرش بۆ سەر کۆشکى شاهانەى سعودیە لە عێراقەوە ’’ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى نابێتە خاڵى ئەنجامدانى هەر هێرشێک بۆ سەر سعودیە، ئەوەش لە وەڵامى گومانەکانى تایبەت بەهێرشى فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر کۆشکى شاهانەى سعودیە لە ریاز لەخاکى عێراقەوە لە کانونى دووەمى رابردوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، کازمى لەسەردانەکەیدا بۆ سعودیە جەختى لەپتەوکردنى پەیوەندییە ئابورى و ئەمنییەکانى هەردوو وڵات کردووەتەوە و باسى لەوەکردووە، وڵاتەکەى نابێتە خاڵى دەستپێکى هەر هێرشێک بۆ سەر سعودیە.

 

کازمى لەپەراوێزى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى سعودیە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "رێگە بەهیچ هێرشێک نادەین بۆ سەر سعودیە، لە عێراقەوە هیچ هێرشێک نەکراوە".

 

لە کانونى دووەمى رابردوودا، فڕۆکەیەکى بێفڕکەوانى بۆمبڕێژکراو لەسەر کۆشکى شاهانەى سعودیە لە ریاز کەوتە خوارەوە، کە بەوتەى بەرپرسانى ئەمریکى هێرشەکە لەخاکى عێراقەوە بووە. 

 

بەرپرسانى سعودیە هیچ وردەکارییەکیان لەبارەى هێرشەکەوە ئاشکرانەکرد، بەڵام هەواڵەکان لەو بارەیەوە ترس و نیگەرانییەکانى لەو وڵاتە زیاترکرد، لەبارەى بەردەوامى هێرشەکان بە موشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حوسییەکانى هاوپەیمانى ئێرانەوە دەکرێتە سەر ئەو وڵاتە.