ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى سعودیە وردەکاریی رووداوى دەستگیرکردنى کەسێکیان ئاشکراکرد کە "دروشمى پشتیوانى تیرۆر" ى بەرزکردبووەوە، دواى ئەوەى رووداوەکە بەسترابووەوە بەبوونى پەیوەندى بە بەجێهێنانى عەمرە لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى سعودیە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو رووداوە رۆژى سێشەممەى رابردوو روویداوە، رۆژێک پێش گەیشتنى کازمى بۆ سعودیە.
بەوتەى پۆلیس، هێزێکى ئاسایش لە حەرەمى مەککە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چەقۆى پێبووە و هەندێ دروشمى پشتیوانى گروپە تیرۆریستییەکانى وتووەتەوە.
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە، پیاوێک دەردەکەوێت کە دروشمى توندڕەوى دەڵێتەوە لەناو حەرەمى مەککە، پێش ئەوەى نوێژخوێنێک بە کورسییەکەى هێرشى بکاتە سەر.