گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى جێبەجێکردنى سزاى نەبەستنى ماسک لە سلێمانى دیاریکرا

2021.04.02 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى جێبەجێکردنى سزاى نەبەستنى ماسک لە سلێمانى دیاریکرا

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، لەرۆژى یەکشەممەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێر و سەرنشینانە دەگیرێتەبەر کە ماسک بەکارناهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، شۆفێری  هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژانی هه‌ینی ‌و شه‌ممه‌، ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ڵده‌ستن به‌ڕێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ (پاس‌و ته‌كسی) له‌شۆفێر‌و سه‌رنشینان کە ماسك به‌كاربهێنن.

 

هاتوچۆى سلێمانى باسى لەوەشکردووە، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌وه‌ (4/4/2021)، ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینانه‌ی كه‌ پابه‌ندنابن‌و ماسك به‌كارناهێنن.