گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەى

2019.06.05 - 11:45
کەشوهەواى هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەى
ناس کورد- کەشناسى هەرێم کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە، وێڕاى بوونى پەڵە هەور لە ئاسمانى شارەکانى هەرێم، بەڵام پلەکانى گەرما تاڕادەیەک بە بەرزى دەمێننەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى کەشناس و بومەلەرزەزانى هەرێم بارى کەشوهەوارى ئەمڕۆ و سبەى بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمانى پارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر و دهۆک ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پارێزگاى کەرکوک ئاسمان بەتەواوى ساماڵ دەبێت. . پلەکانى گەرماى پارێزگاکانى هەرێم لەنێوان 23 بۆ 44 پلە دەبێت، نزمترین پلە لە پارێزگاى دهۆک دەبێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک دەبێت. . .