گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

’’15 هەزار هەنگ سەپرایز بۆ پیاوێک دەکەن’’

2021.04.01 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’15 هەزار هەنگ سەپرایز بۆ پیاوێک دەکەن’’

ناس کورد-

لە شارێکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پیاوێک دواى ئەوەى سوارى ئۆتۆمبێلەکەى دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە تووشى سەرسوڕمان دەبێت کاتێک دەبینێت هەزارن هەنگ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى (پێنجشەممە 1ى نیسانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى پیاوێک لەناوچەى بلاس کروسیس لە ولایەتى نیومەکسیکۆ بازاڕکردن تەواو دەکات و سوارى ئۆتۆمبێلەکەى دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تووشى سەرسوڕمان دەبێت.

 

ئەوەش هاتووە، هۆکارى سەرسوڕمانى پیاوەکە ئەوە بووە کە ژمارەیەکى زۆر هەنگ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوون، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵیش 15 هەزار هەنگ بوون.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى وتووە، ئەو پیاوە دواى ئەوەى چووە بۆ کەلوپەل کڕین یەکێک لە جامى ئۆتۆمبێلەکەى دانەخستووە، دواى ئەوەشى زانیویەتى هیچى پێنەکراوە و پەیوەندى بە پیاوانى ئاگرکوژێنەوە کردووە کە یەکێکیان شارەزایى لە بەخێوکردنى هەنگدا هەبووە.

 

بەپێى زانیاریەکان، ئاگرکوژێنەکە جلى پارێزگارى لەبەر کردووە و سندوقێکى هێناوە و زەیتى کەڵاى لیمۆى پێوەکردووە کە بۆنەکەى لە بۆنى شاژنى هەنگ دەچێت، دواتریش بەو شێوەیە گواستونیەتەوە بۆ ماڵەکەى خۆى.

 

کارەکە تەنها 20 بۆ 30 خولەکى خایاندووە و هیچ زیانێک نەکەوتووەتەوە تەنها یەکێک لە پیاوانى ئاگرکوژێنەوە دوو هەنگ پێوەى داوە.