ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى لەنێوان 147 بۆ 148 هەزار دینار جێگیر دەبێت و ناگاتە 150 هەزار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجدە تەمیمى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 1ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەداوە، نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى جێگیر دەبێت.
ڕونیشیکردووەتەوە، نرخى هەر 100 دۆلارێک لەنێوان 147 بۆ 148 هەزار دینار دەبێت و ناگاتە 150 هەزار.
هەرچى سەبارەت بە پرۆژە یاساى بودجەیە جەختیلەوەکردووەتەوە، 15 ڕۆژ دواى تێپەڕاندنى لە پەرلەمان ئەوا بە پەسەندکراو هەژمار دەکرێت.