گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕەخنەیەک لەناو حکومەتى هەرێمەوە لە پشکى هەرێم لە بودجە

2021.04.01 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەخنەیەک لەناو حکومەتى هەرێمەوە لە پشکى هەرێم لە بودجە

ناس کورد-

بەرپرسێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پەسەندکردنى بودجەى عێراق، لەرووى داراییەوە دەستکەوتێکى گەورە نییە بۆ هەرێم، بەڵام لەرووى سیاسییەوە لەقازانجى هەرێمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (1ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "بەجێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق لە ڕووی سیاسییەوە هەرێم سودمەند بووە بەڵام لە ڕووی داراییەوە دەستکەوێکی گەورە نییە بۆ هەرێم، چونکە پێویستی هەرێم لەو بودجەیە زیاترە کە بەغدا ڕەوانەی دەکات".

 

وتیشى "جگە لەوە هەرێمی کوردستان پێویستە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەو 50% داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات".

 

لەبارەى پڕۆژەى بودجەى هەرێمەوە، پەروین نوری باسى لەوەکرد، لەدوای جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی پرۆژە یاساکە تەواو بکرێت و ڕەوانەی حکومەت و لەوێوە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو ژمارانەی لەلایەن وەزارەتەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە کراوەتەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم زۆر لەو داهاتە زۆرترە کەپشکی هەرێمە، بەو داهاتەش لە ناوخۆ هەیە ناتوانرێت ئەو داواکارییانە پڕ بکرێتەوە، چونکە وەزارەتەکان پێیان وایە قەیرانی چەند ساڵی ڕابردوو لە سەر بودجەی 2021 چارەسەر بکەن کە ئەوەش زۆر مەحاڵە.

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە.   

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (چوارشەممە 31ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تێکڕاى پشکى هەرێمى کوردستان نزیکەى 12 ترليۆن دینارە، ئەگەر پشکى خۆى وەرگرێت لەگەڵ داهاتى ناوخۆیى ئەوا هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.     

 

وتیشى، لە 1ى 1ى 2021ەوە پرۆژە یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبێت لەو بەروارەوە جێبەجێ بکرێت و پشکى هەرێم بنێردرێت، هەروەها حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى پرۆژە یاساى بودجە چونکە دەبێتە یاسا.