گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

11 کۆچبەرى کورد لە ڕێگا جیاوازەکانى قاچاخ گیانیانلەدەستداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەمساڵدا 519 کۆچبەر لە دەریاى سپی ناوەڕستدا خنکاون

2019.06.05 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان: لەمساڵدا 519 کۆچبەر لە دەریاى سپی ناوەڕستدا خنکاون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 519 کۆچبەر لە دەریاى سپی ناوەڕاستدا خنکاون، دەزگاى لوتکەش ئاشکراى دەکات، لەمساڵدا 11 کۆچبەرى کورد لە ڕێگاى "قاچاخ" گیانیانلەدەستداوە. . لە ئامارێکدا ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروبارى پەنابەران، ئاشکراى کردووە، لە سەرەتاى ساڵى 2019وە 519 کۆچبەر لە دەریاى سپی ناوەڕاستدا خنکاون، زۆربەى ئەوانەشى کە خنکاون لە سنورى وڵاتى ئیتاڵیا و ماڵتا و یۆنان بوون. . هەر بەگوێرەى ئامارەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەى کۆچبەران لە ڕێگا ئاوییەکانى ئەوروپا لەچاو ساڵى ڕابردوو کەمى کردووە، لە پێنج مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 21 هەزار و 301 کۆچەر گەیشتوونەتە ئەوروپا، لە کاتێکدا لە هەمان بەروارى ساڵى ڕابردوو 2018، 32 هەزار و 70 پەنابەر لە هەمان ڕێگاوە چوونەتە ئەوروپا. . لەبارەى ژمارەى ئەو کۆچبەرە کوردانەى لەو ڕێگایە خنکاون، ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران، بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئەمساڵ لە ڕێگا جیاوازەکانى کۆچکردنى نایاسایی(قاچاخ) لە دەریاى سپی و ڕێگاى وشکایی، 11 کۆچبەرى کورد گیانیانلەدەستداوە، بەڵام ساڵى ڕابردوو لە دەریاى سپی ناوەڕاست 50 کۆچبەرى کورد بێسەروشوێن بوون تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە". . ئارى جەلال ئاماژە بەوەشدەکات ژمارەى ئەو کەسانەى کۆچدەکەن بەتەواوى کەمبوەتەوە، دەشڵێت: "لە چاو دوو ساڵى ڕابردوو خەڵک کەمتر کۆچ دەکات، چونکە ڕێگاکانى کۆچکردن بەتەواوى سەخت بوون، کێشەى گرتن و پەنجەمۆر و چەندین کێشەى تر لە ئێستادا زۆر بوون، هەروەها بارودۆخى هەرێم و عێراق بەرەو باشى دەڕوات، مووچە لە هەرێم باش بووە ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەى خەڵک کەمتر کۆچ بکەن". . .