ناس کورد-
مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێم و بەغدا به سه‌رده‌مێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕن و دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كی بەهێزی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی هه‌یه و ئەو وەک برای وایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی سعودیە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021) لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، " سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان، بەڵام پێموایە په‌یوه‌ندییه‌كانمان به سه‌رده‌مێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌ركرده كورده‌كان ژیاوم و یه‌كێك بووم له‌و کەسانەی له‌گه‌ڵ كورد دژی رژێمی پێشوو شه‌ڕم كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی بەهێز و مێژووییم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەیە و ئه‌و برامه."
لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و سعودییەکەش، كازمی نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناو به‌ناو كه‌سێك لێدوانێكی تائیفی دژی سوودیه ده‌دات و دۆخێک دروست دەکات کە گوایە كه‌شی گشتیی عێراق دژی سعوودیه بێت، بەڵام ئه‌وه راست نییه.