ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هاوڕەگەزخوازن دەستپێکرد و سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکەش دەڵێت، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید پشتیوان بەهادین کە سەرپەرشتی هەڵمەتەکە دەکات بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە هەستاوین بە ئەنجامدانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هاوڕەگەزخوازن و هەروەها پەروەردە کردنەوەیان."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجێکی دیکەیان ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیانە بۆ بەستنی ماسک و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.