ناس کورد-
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سێ "پێشمەرگەی یەکەی 80" سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە لە سنووری برادۆست برینداربوون.
.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى ڕۆژنیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی حوزەیرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی مێرگەڕەشیان لە گەلیی شێخ زادانی دەشتی هێرت لە سنووری برادۆست بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
.
بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سێ "پێشمەرگەی یەکەی 80" چوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان دووبارە دەستیان بە بۆردوومان کردووتەوە و هەر سێ پێشمەرگەکەیان بریندار کردووە و یەکێکیان قاچێکی لەدەستداوە.
.
دووان لەو پێشمەرگانەی برینداربوون بران و ئەوی دیکەشیان ئامۆزایانە و یەکێکیان برینەکەی سەختە.
.
.