گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەدوای تێپەڕاندنى بودجە سەدر پەیوەندى بەژمارەیەک بەرپرسى پەرلەمانەوە کرد

2021.04.01 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای تێپەڕاندنى بودجە سەدر پەیوەندى بەژمارەیەک بەرپرسى پەرلەمانەوە کرد

ناس کورد- 

بەبۆنەى تێپەڕاندنى بودجەوە، موقتەدا سەدر پەیوەندى بەچەند بەرپرسێکى پەرلەمانەوە کرد و هانیاندەدات بۆ لەمەودواش چاودێرى جێبەجێکردنى بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى ڕاگەیاندنى موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر لەعێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، (1ى نیسانى 2021) ڕایگەیاند، سەدر پەیوەندى کردووە بەهەر یەکە لە محمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان و حەسەن کەعەبى جێگرى و نەبیل تەرەفى، سەرۆکى هاوپەیمانى سائیرونەوە و دەستخۆشى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ى لێکردوون کە ڕۆڵى گرنگیان تێدابینیووە.



ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەدر هانى ئەو بەرپرسانەى پەرلەمانی داوە بۆ لەمەودواش چاودێرى جێبەجێکردنى بڕگەکانى بودجەکە بکەن و لەژێر چنگى گەندەڵکاران بەدوورى بگرن.

 

ڕۆژی (چوارشەممە 31ی ئازاری 2021) لە پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی 2021ی عێراق پەسەندرا.