گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرلەنوێ بایدن لەسەر پلیکانەى فڕۆکەیەک دەکەوێت [ڤیدیۆ] 

2021.04.01 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
سەرلەنوێ بایدن لەسەر پلیکانەى فڕۆکەیەک دەکەوێت [ڤیدیۆ] 

ناس کورد- 

دواى ئەوەى بەرەو ویلایەتى پنسلڤانیا بۆ کردنەوەى پڕۆژەیەکى دوو تریلیۆن دۆلارى بەڕێدەکەوێت، سەرۆکى ئەمەریکا دوچارى هەڵوێستێکى بێزارکەر دەبێت لەکاتى سەرکەوتن بۆ ناو فڕۆکەکەى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە بە بەربڵاوى لەمیدیاکانى ئەمەریکادا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا کە ئێستا تەمەنى 78 ساڵە لەپلیکانەى فڕۆکەکەیەوە سەردەکەوێت و جانتایەک و چەترێکى بەدەستەوەیە بەهۆى ئەوەى بارانە و پێش ئەوەى کەمێکى بمێنێت بگەیەتە سەر دەرگاکەى فڕۆکەکە پێیدەخزێت.

 

هەر لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا، ئەوەش بەدەردەکەوێت دواى ئەوەى بایدن تێدەگات خەریکە هاوسەنگى جەستەى تێکدەچێت هەوڵى زاڵبوون بەسەر خۆیدا دەدات و بەرەو ناو دەرگاى فڕۆکەکە هەنگاو دەنێت و دەچێتە سەرەوە.