گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نیشانە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنان و پیاوان دەستنیشان كرا

2021.04.01 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنان و پیاوان دەستنیشان كرا

ناس کورد-

پسپۆرانی بواری ڤاکسینەکان لە ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنان زۆر زیاترە بەراورد بەپیاوان، ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهێزی سیستمی بەرگریی لەشی ژنان بەراورد بە پیاوان هۆکاری سەرەکی ئەو حاڵەتەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "سکای نیوز"ی بەریتانی کۆمەڵیک پزیشک و پسپۆڕى بواری ڤاکسینەکان لەئەمەریکا ئاماژەیان بەوە کردووە "هەرچەندە هەڵمەتەکانی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام تائێستا زۆرێک لە کەسەکان ڕەتیدەکەنەوە ئەو پێکوتەیە لە خۆیان بدەن". 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو "ڕەتکردنەوەی ئەو کەسانە لەکاتێکدایە کە تاقیکردنەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی لە تەمەنی سەروو 55 ساڵییەوەن نیشانە لاوەکییەکانی پێکوتەکە لەسەریان سوک دەبێت بەراورد بەتەمەنەکانی دیکە".

 

پزیشکانی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێن "بەپشت بەستن بە کاریگەرییە لاوەکییەکان، زۆربەی کات لەژنان و گەنجاندا زیاتر دەرئەکەون، بەتایبەت پاش وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە".

 

دەشڵێن "باوترین کاریگەری لاوەکی لەنێوان هەموو ڤاکسینەکانی ئەمەریکادا ئازار و ئاوساوی شوێنی دەرزی لێدانەکەیە، کەنزیکەی 92 %ی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیای مۆدێرنا و لە 84 %دا بەشداربووانی ڤاکسینی بیونتک فایزەر هەمان نیشانەیان هەبووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "کاریگەریە لاوەکییە باوەکان، بریتین لە شەکەتی، سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دوچاری کاریگەریی لاوەکی دەبنەوە لەکوتانی کۆرۆنا، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سیستەمی بەرگری لەشی ژنان لەپیاوان بەهێزترە و کارلێککردنی لەگەڵ ڤاکسینەکەدا سەختتر دەکات".