گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتی تەندروستی بریارێکى لەبارەى نرخى پشکنینی کۆرۆنادا 

2021.04.01 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی بریارێکى لەبارەى نرخى پشکنینی کۆرۆنادا 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا پشکنینی کۆرۆنا بۆ توشبووان و گومانلێکراوان لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی بەخۆرایی ئەنجام بدرێت و لە کەرتی تایبەتیش نرخەکانی کەمکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم (1ی نیسانی 2021) لەنوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و جگە لەوەش لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەکرێتەوە.

 

بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی و هەروەها لە نورینگەکانی کەرتی گشتی دوای دەوامی حکومی کەمکردنەوەی نرخی پشکنین لە 60 هەزارەوە بۆ 40 هەزار دینار و لە تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) کەمکردنەوەی نرخەکەی لە 90 هەزارەوە بۆ 50 هەزار دینار.