گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستکرا بە دابەشکردنى سێ موچەى لیواکانى پێشمەرگە

2021.04.01 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەستکرا بە دابەشکردنى سێ موچەى لیواکانى پێشمەرگە

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستکردن بە دابەشکردنى سێ موچەى لیواکانى هێزەکانى پێشمەرگەى راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى پێشمەرگە (1ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمڕۆ 1 ی نیسان دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".

 

بڕیاربوو مانگی ڕابردوو سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە و بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.

 

پێشتر لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە (27ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە، ھیچ كێشەیەكی نییە و تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمەریكا پارەکە ڕەوانە دەكات".