گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانى وەزارەتى دارایی لەسەر ’’لابردنى لێبڕینى موچە’’ دواى پەسەندکردنى پشکى هەرێم

2021.04.01 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى وەزارەتى دارایی لەسەر ’’لابردنى لێبڕینى موچە’’ دواى پەسەندکردنى پشکى هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێم لابردنى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران لەیەکەم مانگى ناردنى بەشە بودجەى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەدوور دەزانێت، بەپاساوى ئەوەى پێویستى هەرێم لەو پارەیە زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەروین نوری بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (1ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "لە یەکەم مانگی ناردنی پشکی هەرێم ئاسان نییە پاشەکەوتی موچە نەمێنێت، چونکە هەرێم دەبێت داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو 50% داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، بەوەش ئاسان نییە لە یەکەم مانگەوە لێبڕینی مووچە لاببرێت".

 

وتیشى "ئەو ژمارانەی دەوترێت کە گوایە هەرێم ڕەوانەی دەکات دروست نییە، چونکە هەرێم پابەندکراوە بە ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەپێی نرخی سۆمۆ کە ئەویش گۆڕانکاری تێدا دەبێت".

 

پەروین نورى رونیکردەوە، نرخی نەوت لە ڕێژەیەکی دیاریکراو نییە تا بزانرێت داهاتەکە چەندە کە هەرێم ڕادەستی دەکات، جگە لەوەش ئەو داهاتەی حکومەتی بەغدا ڕەوانەی هەرێمی دەکات، نازانرێت مانگانە چەندە.

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە.  

  

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (چوارشەممە 31ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تێکڕاى پشکى هەرێمى کوردستان نزیکەى 12 ترليۆن دینارە، ئەگەر پشکى خۆى وەرگرێت لەگەڵ داهاتى ناوخۆیى ئەوا هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.    

  

وتیشى، لە 1ى 1ى 2021ەوە پرۆژە یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبێت لەو بەروارەوە جێبەجێ بکرێت و پشکى هەرێم بنێردرێت، هەروەها حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى پرۆژە یاساى بودجە چونکە دەبێتە یاسا.