ناس کورد-
لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، مستەفا کازمى بەیاوەرى محەمەد سەلمان مەراسیمى عومرەى بەجێهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانى عێراق (1ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى سعودیە، مستەفا کازمى بەیاوەرى محەمەد سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە مەراسیمى عومرەى لەو وڵاتە، بەجێهێنا.
پێشتریش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی سعودیە ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوکرد بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینی ئەو وڵاتە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق (31ی ئازاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە "عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ هاوتا سعودیەکەی ڕێککەوتنی رێگریکردن لەخۆدزینەوە لەباج واژوکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزیری دارایی عێراق، ڕێککەوتننامەی دارایی هەناردەکردنی سعودیەی واژووکردووە بە ئامادەبوونی سەرۆکی جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی ئەو وڵاتە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "خالد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بۆهاوکاری لەپلانی گەشەپێدان وپەرەپێدانی کەرتی تایبەت لەگەڵ لایەنی سعودیە واژووکردووە".
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "نازلین محەمەد وسۆ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردنی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ لایەنی سعودی واژووکردووە کەتایبەتە بەهەماهەنگی نێوان خانەی کتیب وبەڵگەنامەکانی عێراق وخانەی شاعەبدولعەزیزلە وڵاتی سعودیە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ودەزگای پەخشی سعودیە واژووکراوە".