گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ داواکارى لە نوجەیفییەوە لەدواى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان 

2021.04.01 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
سێ داواکارى لە نوجەیفییەوە لەدواى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان 

ناس کورد- 

 دواى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان، سەرکردەیەکى دیارى سوننەکانى عێراق چەند داواکارییەک دەخاتە ڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئوسامە نوجەیفى، سەرۆکى بەرەى رزگارى و گەشەپێدان (1ى نیسانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند، پێشوازى لە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەکەن.

 

نوجەیفى دەشڵێت، داوا دەکەن پێداویستیەکانى تر کە دەبنە هۆى گەرەنتى کردنى پاکێتى هەڵبژاردنەکە و ئیرادە و دەنگى خەڵکى پێ بەهێز دەبێت تەواو بکرێت ئەوەش لەڕێگەى چاودێرى و سەرپەرشتى نێودەوڵەتیەوە.

 

ئەو سەرکردەیەى سوننەکان داواش دەکات، لەپڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختەدا پشتببەسترێت بە بەکارهێنانى کارتى بایۆمەترى و هەروەها چەکى بێ مۆڵەت کۆنترۆڵ بکرێت.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، دوێنێ شەو پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا لەبەروارى 7ى تشرینى یەکەمى 2021 خۆى هەڵبوەشێنیتەوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە لەوادەى دیاریکراوى خۆێدا کە دەکاتە 10ى تشرینى یەکەمى 2021.