گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نێچیرڤان بارزانى: ناکۆکییەکان بە هەوڵى کازمى کەمکرایەوە

2021.04.01 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: ناکۆکییەکان بە هەوڵى کازمى کەمکرایەوە

ناس کورد-

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەى پەسەندکردنى بودجەى گشتى عێراق بڵاوى کردەوە ستایشى هەوڵەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە بە هەوڵى مستەفا کازمى ناکۆکییەکان کەمکراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (1ى نیسانى 2021) پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕێز و سوپاسن. بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پێويستى به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى هه‌يه‌ و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه‌ بكه‌ين".

 

لەبەشێکى ترى پەیامەکەدا سەرۆکى هەرێم دەستخۆشى لە تیمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و وتى "ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به‌ پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه‌ دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكوومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا".

 

هیواى ئەوەشى خواست هەمووان پابەندى جێبەجێکردنى یاساکە بن و رونیکردەوە "پەسه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان ده‌كاته‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵاتدا كار بكه‌ن".