گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان درا

2021.03.31 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان درا

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان درا سێ ڕۆژ بەر لەوادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ دەنگى لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەماندا لە 7ى 10ى 2021دا بەو مەرجەى کە لە 10ى 10ى 2021دا هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە) پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 215 پەرلەمانتار دانیشتنى تایبەتى لەسەر بودجەى گشتى دەستپێکرد.    

  

پێشتر کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە بڕگەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.      

  

بەپێی کارنامەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داوایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کە لەلایەن 172 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کراوە.