گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەوقاف دۆخى مزگەوتەکانى لە ڕەمەزاندا یەکلایى کردەوە

2021.03.31 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف دۆخى مزگەوتەکانى لە ڕەمەزاندا یەکلایى کردەوە

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە پەرلەمانى کوردستان دڵنیایى بە نوێژخوێناندا کە بڕیارى داخستنى دەرگاى مزگەوتەکان کاتییە و لە مانگى رەمەزاندا دەکرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەورامان گەچێنەیى، سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە پەرلەمانى کوردستان (31ى ئازارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "ئەمڕۆ، ٣١ / ٣ / ٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوینەوە، پاش گفتو گۆو ڕاگۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بەڕوی نوێژ خوێنانی خۆشەوویستدا دەکرێنەوە".

 

وتیشى "ئەم بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕو بوونەوەی کۆڕۆناوە دەرچووە کاتییەو لە ١ / ٤ بۆ ١٠ / ٤، واتە: تەنها بۆ ١٠ ڕۆژە، و سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم ١٠ ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان."

 

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم بەهۆى هەڵکشانى ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا بڕیارى داخستنى مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانیدا.  

  

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی ٣٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢١، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست. بڕیار درا:  

  

سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.