گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایى پەرلەمان بڕى ئەو پارەیەى ئاشکرا کرد کە بەغدا رادەستى حکومەتى هەرێمى دەکات

2021.03.31 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان بڕى ئەو پارەیەى ئاشکرا کرد کە بەغدا رادەستى حکومەتى هەرێمى دەکات

ناس کورد- 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پشکى هەرێمى کوردستان لە پرۆژە یاساى بودجە نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ڕەوایى دەداتە هەرێم نەوتى خۆى بفرۆشێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار (چوارشەممە 31ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تێکڕاى پشکى هەرێمى کوردستان نزیکەى 12 ترليۆن دینارە، ئەگەر پشکى خۆى وەرگرێت لەگەڵ داهاتى ناوخۆیى ئەوا هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.

 

وتیشى، لە 1ى 1ى 2021ەوە پرۆژە یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبێت لەو بەروارەوە جێبەجێ بکرێت و پشکى هەرێم بنێردرێت، هەروەها حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى پرۆژە یاساى بودجە چونکە دەبێتە یاسا.

 

سەبارەت بەوەى کە هەرێم باشتربوو خۆى نەوتى خۆى بفرۆشێت یاخود لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێکەوتن سەفار باسى لەوەکرد، باشتر ئەوەبوو لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێکەوتن، چونکە ئەوە شەرعیەت دەدات بە هەرێمى کوردستان نەوتى خۆى بفرۆشێت، سەرجەم فراکسیۆنە ئامادەبووەکان هاوکاربوون بۆ دەنگدان بە پشکى هەرێمى کوردستان.