گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجەکانى دەوڵەتی یاسا بۆ تێپەڕاندنی بودجە

2021.03.31 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەکانى دەوڵەتی یاسا بۆ تێپەڕاندنی بودجە

ناس کورد-

هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیکردەوە دەنگ بە تێپەڕاندنی  پرۆژە یاساى بودجە بدات ئەگەر هەشت بڕگە بۆ پرۆژەکە زیاد نەکرێت کە یەکێکیان پەیوەندی بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوپەیمانێنی دەوڵەتی یاسا (31ی ئازاری 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە،هاوپەیمانێتییەکە جەختی لەوەکردووەتە کە بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە پرۆژە یاسای بوجەدی گشتی عێراق بۆساڵی 2021 نادات ئەگەرهەشت برگە بۆپرۆژەکە زیاد ناکرێت".

 

یەکێک لەوبڕگانەی کە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا داوایکردووە زیاد بکرێت بۆ پرۆژە یاساکە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی بەغدا وهەولێر وپشکی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەوڵەتی یاسای داوایکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات ودەبێت حکومەت فیدڕاڵیش،هەرێم پابەند بکات بە ڕادەستکردنی هەموو نەوتەکەی بەپێچەوانەوە نابێت بەغدا هیچ برە پارەیەک بۆهەرێم ڕەوانە بکات".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ماددەی (11) ی پرۆژە یاساکە کەهەولێر وبەغدا لەسەری ڕێککەوتوون ماددەیەکی"لاستیکیە"، بۆیە هەرێم دەتوانێت بەئاسانی لەبەڵێنەکانی پاشگەزبێتەوە".

 

هەروەها دەوڵەتی یاسا دواشی کردووە،"حکومەتی عێراق نرخی دیناربەرانبەربە دۆلار بە هەزار و 300 دینار بۆهەر دۆلارێک جێگیربکات لە پرۆژە یاساکەدا".