گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى ڕێواز فایەق لەبارەى ’پێڵاوتێگرتنەکە’ى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ 

2021.03.31 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى ڕێواز فایەق لەبارەى ’پێڵاوتێگرتنەکە’ى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ 

ناس کورد- 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند، دەبێت سەرۆکی فراکسیۆنی  نەوەی نوێ داوای لێبوردن بکات ئەگینا ناتوانێت جارێکی تر ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بێت، دەشڵێت، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشوەختە خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ئامادە کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان (31ی ئازاری 2021) لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە"ناس کورد" بینویەتی ڕایگەیاند "ئەو کارەی کە  ئەمڕۆ کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هۆڵی پەرلەمان بەرانبەر بەمنی کرد کارێکی ترسنوکانە بوو، بەڵام من لە هەقی خۆم خۆش دەبم".

 

 وتیشی "کازم فاروق پێلاوەکانی نەگرتووەتە مێزی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵکو هەڵیداوەتەوە بەردەم ئەو ڕیزە مێزەی کە خۆی لەسەر دانیشتبوو".

 

 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی وت " بەکۆی دەنگی ئەندامانی  پەرلەمانی کوردستان دەبێت کازم فاروق داوای لێبوردن لەو کارە بکات کە ئەمڕۆ لەناو هۆڵی پەرلەماندا ئەنجامیداوە، ئەگینا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک ئامادەی دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بێت".

 

 رێواز فایەق، ئەوەشی خستە ڕوو "سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشتر ئاڕاستە کراوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەفتارە ئەنجام بدات، پێمانوایە پێشوەختە خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ئامادە کردووە".

 

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پێڵاوى گرتە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان، دواى ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان نەیهێشت قسەکانى تەواو بکات".

 

کازم فاروق لە دانیشتنەکەدا باسى لەدۆخى دارایی کرد و سەرۆکایەتى پەرلەمانى تۆمەتبارکرد بەوەى پەیڕەوى ناوخۆیان قۆستووەتەوە بۆ رێگریکردن لە قسەى پەرلەمانتاران.

 

لەبەرانبەردا ڕێواز فایەق وەڵامیدایەوە و پێی وت کە دەزانێت مایکى لەخۆى بەستووە و قسەکان تۆمار دەکات، پاشان کازم فاروق پێڵاوى گرتە سەرۆکى پەرلەمان و چووە دەرەوەى هۆڵى دانیشتنەکە و سەرۆکى پەرلەمانیش رایگەیاند کازم فاروق ناتوانێت بگەڕێتەوە دانیشتنەکە و بەو کردەوەیەى پێناسەى خۆى کردووە.

 

رێواز فایەق وتیشى، "ئەگەر ئەو پێڵاوە بەشەخسى بۆ سەرۆکى پەرلەمان لێی قبوڵدەکەم، ئەگەر بۆ پەرلەمانیشە لێى نابورم".

 

دواى چونەدەرەوەى کازم فاروق لەدەرەوەى پەرلەمان کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیى ئەنجامدا و بەپێی پەتى پەرلەمانى جێهێشت.