گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فراکسیۆنى فەتح هەڵوێستى خۆى لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە ئاشکرا کرد

2021.03.31 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى فەتح هەڵوێستى خۆى لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستى فراکسیۆنەکەى لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە ئاشکرا کرد و رایگەیاند "هاوپەیمانێتى فەتح دەنگ لەسەر تێپەڕاندنى بودجە دەدات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسەدى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى دەستکاریکردنى چەند بڕگەیەکى بودجە لە بەرژەوەندى خەڵکانى هەژار و گرەنتیکردنى ئەوەى کە دەستى عێراق بە قەرزى دەرەکییەوە نەبەسترێتەوە، فراکسیۆنى فەتح دەنگ لەسەر بودجە دەدات.

 

سەبارەت بە چارەسەرەکان ئاماژەى بەوەداوە، پێویستە قەرزە دەرەکیەکانى عێراق بە ڕێژەى 60% کەمبکرێتەوە، هەروەها پرۆژەکانى دامەزراندنى وێستگە وەبەرهێنانەکانى کارەبا پێش وردبینیان لەلایەن دیوانى چاودێرى دراییەوە جێبەجێ نەکرێن، ئەویش لە سەرجەم قۆناغەکاندا و لەلایەن کۆمپانیاى جیهانى متمانەپێکراوەوە جێبەجێ بکرێن.

 

لە درێژەى داواکاریەکاندا هێماى بۆ ئەوەکردوە، پێویستە 50 هەزار دینار بۆ نرخى بەرهەمە ستراتیژیەکان (گەنم و جۆ) زیاد بکرێن، سەرەڕاى ئەوەش موچەى ئەوانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە بەبڕى 75 هەزار دینارى مانگانە زیاد بکرێن.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیلەوەشکردووەتەوە، خاڵێکى تر ئەوەیە کە پێویستە 300 هەزار کەس بۆ ئەوانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە زیاد بکرێن، هەروەها جەختلەوەکراوەتەوە پشکى مۆڕمى خۆراک بۆ ئەوانەى چاودێرى دەیانگرێتەوە زیاد بکرێت و بکرێت بە 12 پشکى تەواو لە ساڵێکدا، کۆتا خاڵیش ئەوەیە پشتگیرى بنیادنانى حەشدى شەعبى بکرێت.