گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمان دەنگى لەسەر نرخى دۆلاردا

2021.03.31 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دەنگى لەسەر نرخى دۆلاردا

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە دەنگى بە ماددەى 1 و 2ى بودجەدا و نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیرکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدر ئەلزەیادى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانێتى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق (31ى ئازارى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "لەدانیشتنى پەرلەماندا لەبارەى بودجەوە دەنگ لەسەر نرخى دۆلار درا و 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار، جێگیرکرا".  

 

لەدانیشتنى تایبەت بە دەنگدان بە بودجە دەنگ لەسەر بڕگەى نرخى نەوت و دۆلار لە بودجەدا درا و نرخى خەمڵێنراوى نەوت دواخرا و 100 دۆلاریش بە 145 هەزار دینار دەنگى لەسەر درا.

 

کەمێک لەمەوبەر پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 215 پەرلەمانتار دانیشتنى تایبەتى لەسەر بودجەى گشتى دەستپێکرد.  

  

پێشتر کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە بڕگەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.    

  

بەپێی کارنامەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داوایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کە لەلایەن 172 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کراوە.    

  

لەئێستادا حەلبوسی و جێگرەکانی و فراکسیۆنەکانی سائیرون و حیکمە و فراکسیۆنە کوردییەکان و چەند فراکسیۆنێکی تر لەناو هۆڵی پەرلەماندان.