ناس کورد-
بەپێی ڕەشنوسی کۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە پاکتاوکردنی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لای بانکە حکومییەکان و تایبەتەکانی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق خشتەیەکی قیست ئامادە دەکات بە شێوەیەکی مانگانە کە لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت و لەمساڵی داراییەوە دەستپێدەکات تاوەکو حەوت ساڵی داهاتوو.
لە ڕەشنوسەکەدا باسی بڕی ئەو قەرزە نەکراوە، بەڵام پێشتر بەرپرسانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لەدوای دەستپێکردنی قەیرانی دارایی و بڕینی موچە، ئەو پارەیەیان لە بانکی بازرگانی عێراقییەوە دەرهێناوە و خەرجیان کردووە.